به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس ره‌وتی هه‌ڵویست بوه‌ته‌وه دووبه‌شه‌وه به‌شێكیان نیگه‌رانن له‌وه‌ی به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ ره‌وته‌كه به‌ناوی هه‌موویانه‌وه 20 خاڵیان داوه‌ته‌وه كاندیدی راسپێردراو بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه به‌شێك له خاڵه‌كان له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كناگرێته‌وه.
به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس، به‌شێك له ره‌وتی هه‌ڵوێست نیگه‌رانن له كاری حزبه‌كه‌یان به‌وه‌ی به‌شێكیان به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی ره‌وته‌كه بڕیار ده‌ده‌ن و داواكاری پێشكه‌شی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن و هیچ حسابێك بۆ سه‌ركردایه‌تی ره‌وته‌كه ناكرێت، بۆیه ئێستادا به‌فه‌رمی 4 په‌رله‌مانتاری كوردستانیان نیگه‌رانن له ره‌وتی كاركردنی حزبه‌كه و به‌فه‌رمی داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه و وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی جدیان كردووه.
ئه‌م نارازیانه له‌دوای ئه‌وه دێت كه شاندی باڵای عێراق بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق سه‌ردانی بریارده‌ری ره‌وته‌كه‌یان كرد و له‌وێ گفتووگۆیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق كردووه، كه به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی ره‌وته‌كه داواكاریان داوه‌ته شاندی باڵای عێراق و هاوكات رۆڵی ئه‌دای دووپه‌رله‌مانتاری ره‌وته‌كه له‌به‌غدا كه دژی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانن نارازی له‌ناو حزبه‌كه دروستكردووه.

