zagros news agency

سوپای پاسدارانی ئێران نەخشەیەکی نوێی گەرووی هورمزی بڵاو كرده‌وه‌ ده‌ڵێت لە ژێر کۆنترۆڵی ئه‌واندایه‌

 

میدیا دەوڵەتییەکانی ئێران ڕایانگەیاند، ئه‌مڕۆ دووشەممە هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران نەخشەیەکی نوێی ئەو ناوچانەی گەرووی هورمزی بڵاوکردەوە کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە.

ئەم ناوچەیە لە لای ڕۆژئاواوە بە هێڵێک دەست پێدەکات لە نێوان دوورترین خاڵی ڕۆژئاوای دوورگەی “قیشم”ی ئێرانەوە تاوەکو میرنشینی “ئوم ئەلقوەین” لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی. لە لای ڕۆژهەڵاتیشەوە، ناوچەکە لە هێڵێکدا کۆتایی دێت کە لە نێوان “کێوی موبارەک”ی ئێران و میرنشینی “فۆجەیرە”ی ئیماراتدایە.

 

رۆیته‌رز

هەواڵی پەیوەندیدار

بارێکی نوێی دۆلاری کاش دەگاتە عێراق

یاسین

بەرگریی شارستانی هەولێر وردەکاری ڕووداوی بەنزینخانەکەی هەولێری ئاشکرا کرد

سەڵاح

پۆلیسی گەرمیان هۆشداری دەداتە دوکانداران: بەبێ ڕەزامەندی دایک و باوک پارە بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکانی منداڵان زیاد مەکەن

سەڵاح