لە درێژەی دیدارەکانیدا لە بەغدا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری، لەگەڵ دادوه‌ر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخى سیاسی و گشتيى وڵات تاوتوێ کران. هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه کە سەربەخۆییی دەسەڵاتی دادوەری بنەمایەکی سەرەکیيه بۆ پاراستنى ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانى وڵات و سه‌قامگيرى و ماف و شايسته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌مووان.
نێچیرڤان بارزانی، ڕۆڵی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەريی لە پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکانی وڵات بەرز نرخاند، هه‌روه‌ها سوپاسى به‌ڕێزيانى كرد بۆ ڕۆڵى گرنگيان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دروستكردنى لێكگه‌يشتن له‌نێوان لايه‌نه‌كاندا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی سەروەریی یاسا و کارکردن لە چوارچێوەی دەستووردا کردەوە وەک تاکە ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشه‌كانى وڵات و پاراستنی ماف و شایستە یاسایییەکانی هەموو پێکهاتەکان و قەوارەی فيدراڵى و دەستووریی هەرێمی کوردستان.
به‌رده‌وامى و بره‌ودان به هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان ده‌زگا و دامه‌زراوه دادوه‌رييه‌كانى فيدراڵى و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.

