ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی 5ی 2026، له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی، مین به هاووڵاتییه‌كدا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه قاچی ڕاستی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له كوێستانه‌كانی باڵه‌كایه‌تی، به دیاریكراوی له گونده‌رۆژ- كوێستانی به‌رده‌سپیان، مین به هاووڵاتییه‌ك به ناوی (سه‌نگه‌ر عارف خالید) ته‌مه‌ن 18 ساڵ ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا قاچێكی له‌ده‌ست دا.
پاشان ئه‌و هاووڵاتییه گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان و ئێستا له‌ژێر چاودێریی پزیشكدایه.
ئه‌و گه‌نجه به مه‌به‌ستی هێنانه‌وه‌ی گژوگیای به‌هاره رووی له‌و كوێستانه كردبوو.

