zagros news agency

ئەو خالانە چین کە ئێران ترەمی تورە کرد

ڕەتکردنەوەی خێرای وەڵامی ئێران لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، دونالد ترامپ، بووە هۆی بەرزبونەوەی نرخەکانی نەوت لە ڕۆژی دووشەممەدا، لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکان لەوەی کە ملمڵانێی بەردەوامی ١٠ هەفتەیی هەر بەردەوام بێت و هاتوچۆی دەریایی لە تەنگەی هورموز هێشتا وەستاو بێت.

دوای چەند ڕۆژێک لە پێشکەشکردنی پلانێکی ئەمریکی بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، ئێران ڕۆژی یەکشەممە وەڵامێکی پێشکەش کرد کە تیایدا جەختی لە کۆتاییهێنان بە شەڕ لە هەموو بەرەکان دا، بە تایبەتی لە لوبنان، کردووە؛ شوێنێک کە ئیسرائیل، هاوپەیمانی ئەمریکا، لەگەڵ گروپی حیزبوڵڵای هاوپەیمانی ئێران دەجەنگێت.

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند کە تاران داوای قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی شەڕی کردووە و جەختی لەسەر سیادەی ئێران بەسەر تەنگەی هورموزدا کردووەتەوە.

هەروەها ئاژانسی “تسنیم”ی نزیک لە دەسەڵاتی ئێران ڕاپۆرتی دا کە تاران داوای لە ئەمریکا کردووە کۆتایی بە گەمارۆی دەریایی بهێنێت، دڵنیایی بدات لەوەی هێرشێکی دیکە ئەنجام نادرێت، سزا ئابورییەکان هەڵبگیرێن و ڕێگرییەکانی سەر فرۆشتنی نەوتی ئێران کۆتایی پێبهێندرێت.

بەڵام چەند کاتژمێرێک دواتر، دونالد ترامپ لە بڵاوکراوەیەک لەسەر تۆڕی “تروث سۆشیال” پێشنیارەکەی ئێرانی ڕەتکردەوە.

ترامپ نووسی:
“ئەمە پێم خۆش نییە. بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت”، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بخاتەڕوو.

پێشتر، ئەمریکا پێشنیاری وەستاندنی شەڕی کردبوو پێش دەستپێکردنی گفتوگۆ لەسەر بابەتە هەستیارەکان، لەوانە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران.

لە پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەردەوامبوونی بنبەستەکە، نرخەکانی نەوت سێ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبوونەوە. تەنگەی هورموز، کە پێش شەڕ نزیکەی پێنج یەکەمی دابینکردنی نەوتی جیهانی تێدا دەگوازرایەوە، ئێستا بووەتە یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی فشار لە ناو ملمڵانێکەدا.

لە هەمان کاتدا، ئەمریکییەکان ڕووبەڕووی بەرزبونەوەی توندی نرخەکانی بەنزین بوونەتەوە، لە کاتێکدا کە کەمتر لە شەش مانگ بۆ هەڵبژاردنەکانی نوێکردنەوەی کۆنگرێس ماوە؛ هەڵبژاردنێک کە دیاری دەکات ئایا حیزبی کۆماری، حیزبی ترامپ، هێشتا کۆنترۆڵی کۆنگرێس دەپارێزێت یان نا.

لە لایەکی دیکەوە، ئەمریکا تەنها پشتگیرییەکی نێودەوڵەتیی سنوورداری بەدەستهێناوە، چونکە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی “ناتۆ” ڕەتیکردووەتەوە بێ هیچ ڕێککەوتنێکی ئاشتیی گشتگیر و ناردنی هێزی نێودەوڵەتی، کەشتی بنێرن بۆ کردنەوەی تەنگەی هورموز.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە باکووری کوردستان چیاکانی ناوچەی شرناخ قەدەغە کران

سەڵاح

وشیان خدیدا: ئێکەم کارێ مە ڤەگەراندنا ئارامی و ئێماھی و پێگڤە ژیانێ یە بۆ شنگالێ

سەڵاح

‎هەولێر.. جارێكی تر گەڕانەوە بۆ پێگە ڕاستەقینەكە

گوران