zagros news agency

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور دەکات و ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان بە پێزانینەوە دەڕوانێتە پشتیوانی و هاوکارییەکانی حکومەت و گەلی کۆریا.

ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سینگچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بە مەبەستی ماڵئاوایی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆکی حکومەتی کردبوو.

لە دیدارێکدا، سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی کۆریای باشووری کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان کاریکرد، کە ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە بەهێزترکردنی پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەولێر و سێول. هاوکات مەسرور بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانی و هاوکارییە بەردەوامەکانی حکومەت و گەلی کۆریا دووپاتکردەوە.

لای خۆیەوە، سینگچۆل لیم کونسوڵی گشتیی کۆریا، ستایشی کاروانی پێشکەوتن، ئاوەدانی و ئەو چاکسازییانەی کرد کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا ئەنجامی داون.

کونسوڵی گشتیی کۆریا لە کۆتایی دیدارەکەدا ئاماژەی بەوە کرد، کە بە یادگاریی پڕ بایەخەوە هەرێمی کوردستان بەجێدەهێڵێت و ڕایگەیاند: “کوردستان هەمیشە لە دڵمدا دەبێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوشێوەی پڕۆژەی ئاوی خێرای هەولێر حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی ستراتیژی گواستنەوەی ئاوی دووكان – سلێمانی جێبەجێ دەکات

یاسین

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە پشووی قوتابخانەكان دەدرێت

سەڵاح

شێركۆ حه‌بیب نوێنه‌ری پارتی له‌ میسر بۆ زاگرۆس: هێزی پێشمه‌رگه‌ و حكوومه‌تی هه‌رێم ئیداره‌ی قه‌ندیل ده‌ده‌ن

یاسین