zagros news agency

ڕۆژی چوارشەمە ترامپ دەگاتە پەکین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند: «بەپێی بانگهێشتی سەرۆک شی جینپینگ، سەرۆکی ئەمریکا دۆنالد ترامپ لە نێوان 13 تا 15ی مانگی مایۆدا سەردانێکی فەرمی چین دەکات.

هەروەها بەرپرسانی ئەمریکی ڕایانگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت دۆنالد ترامپ و هاوتای چینییەکەی شی جینپینگ لەبارەی پرسی ئێران، تایوان، زیرەکی دەستکرد و چەکە ئەتۆمییەکان گفتوگۆ بکەن، لە کاتێکدا هەردوو لا دەربارەی درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی کانزا گرنگەکانیش دەدوێن.

ڕێبەرانى دوو گەورەترین ئابووری جیهان دوای زیاتر لە شەش مانگ یەکەمین گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان ئەنجام دەدەن، بە مەبەستی ئارامکردنەوەی پەیوەندییە ئاڵۆزەکان کە بەهۆی بازرگانی، شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران و هەندێک کێشەی تر توند بوونەتەوە.

بەپێی پلان، ترامپ ڕۆژی چوارشەممە دەگاتە بەکین، پێش ئەو گفتوگۆیانەی کە بڕیارە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەنجام بدرێن. ئەم سەردانە یەکەم سەردانی ترامپە بۆ چین لە ساڵی 2017ەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا: ١٩ ئەندامی پەکەکەمان کوشت

یاسین

له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12 پێشكه‌وتوترین سیسته‌م په‌یڕه‌و ده‌كرێت

سەڵاح

بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ناتۆ، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا ڕەتیکردەوە بچێتە واشنتۆن

سەڵاح