zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری

 

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/٤/٢٩ بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لەدیوانی وەزارەت لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرجەم بانکە پسپۆڕیەکانی سەر بەوەزارەتی دارایی کۆبۆوە.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لە سەر ڕێکخستنەوەو بەرەو پێشبردنی کاری بانکە پسپۆڕیەکان کراو وەزیری دارایی داوای کرد کارئاسانی تەواو بۆ مامەڵەی ئەو هاوڵاتیانە بکەن کە قەرزو پێشینەیان وەرگرتووە و پلان و پێشنیاری خۆیان لەو بارەیەوە بۆ وەزارەت بەرز بکەنەوە.

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا ئاواتی شێخ جەناب ڕونیکردەوە سەرەڕای قەیران و کێشەکان لەم کابینەیە توانیویانە کاری باش بۆ بەرەو پێشبردنی ژێرخانی بانکەکان بکەن و لەداهاتوشدا بەپلان و بەرنامەی گونجاو کارەکانیان باشتر ڕێک دەخەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حیزبوڵڵا بە هاوکاریی ئێران بە نهێنی خۆی ڕێکدەخاتەوە

یاسین

مەجلیسی ئێران لە تاووتوێکردنی بەربژێرانی کابینەی پزیشکیان بەردەوامە

یاسین

کەنەدا: لەمەودوا ئەورووپا کەمتر پشت بەچەکی ئەمەریکا دەبەستێت

سەڵاح