ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه لێگه‌یشتن و سازان دروست بكرێت بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت یان دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن.
به‌ختیار كه‌ریم، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “ئه‌وه سالێك و شه‌ش مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه تائێستا نه‌توانراوه په‌رله‌مان و حكوومه‌ت پێكبهێنرێت، زۆر گرنگه په‌نا ببرێته به‌ر سازان و گفتووگۆ و لێگه‌یشتن بۆ پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت هه‌ڵبژاردن دووباره بكرێته‌وه وه‌ك سۆسیالیست ئاماده‌ین بۆ ئه‌و سیناریۆیه‌ش.

