zagros news agency

د. ئەشواق جاف له‌دادگایی عه‌جاجه‌وه‌: خوێنی ڕۆڵەکانی کورد بە فیڕۆ ناچێت

 

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا د. ئەشواق جاف و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌دادگایی عه‌جاجه‌وه‌ كه‌ خۆشی تێدا ئاماده‌ بووه‌ بۆ ئاژانسی زاگرۆسی ناردووه‌ هاتووه‌:خوێنی ڕۆڵەکانی کورد بە فیڕۆ ناچێت. لێرەین لە دادگا، تا ببینین چۆن پەتکی سێدارە دەبێتە کۆتایی بۆ ئەو تاوانبارەی زوڵمی لە ڕۆڵەکانی کورد کرد. عەجاج دەبێت باجی ئەو خوێنە بدات کە ڕشتی؛ ئێستاش بەسەربەرزییەوە ڕادەگەیەنین کە دادگا بڕیاری کۆتایی خۆی دا و سزای لەسێدارەدانی بەسەر تاوانبار (عەجاج)ـدا سەپاند. ئەمڕۆ حەق سەروەر بوو و ڕۆحی شەهیدانمان شاد بوو.

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو: لە کاتی ڕاگەیاندنی بڕیارەکەدا، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدەکانمان لەوێ ئامادە بوون؛ دوای ساڵانێک لە چاوەڕوانی و ئازار، دڵخۆشییەکی بێوێنە ڕووی تێکردن. هەموومان بە فرمێسکی شادییەوە پێشوازیمان لە دادپەروەری کرد و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و وتنەوەی سروودی “ئەی ڕەقیب”، بەسەربەرزییەوە هۆڵی دادگامان بەجێهێشت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی ئەمنی گەیشتنە سنووری نێوان عێراق و سووریا

سەڵاح

سعودیە پێشی ئوستراڵیا کەوت و ڕیکۆردێکی جیهانی تۆمار کرد

گوران

ڕۆبن ڤان پێرسی نهێنیـەک باس دەکات سەبارەت بە یاری کردنی بۆ بارسێلۆنا

یاسین