zagros news agency

زیاتر لە پەنجا هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە تاران لە کاتی شەڕدا زیانیان بەرکەوتووە

سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبەریی قەریانی تاران ڕایگەیاند لە کاتی شەڕدا ٥١ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی زیانلێکەوتوو لە پایتەخت دەستنیشان کراون.
عەلی نه‌سیری گوتی لەو ژمارەیە، ٦٩١ یەکە پێویستییان بە بەهێزکردنەوە هەیە و ١٧٩١ یەکەش دەبێت بە تەواوی بڕووخێنرێن و نۆژەن بکرێنەوە.
ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو هەڵسەنگاندنی ئاستی زیانەکان لە لایەن شارەزایانی فەرمیی دادوەری ئەنجام دەدرێت؛ لەو بارانەی بڕی زیانەکان هەتا ٥٠٠ ملیۆن تمەن بێت، لە لایەن “بانک شەهر”ـەوە کارتی ئەلیکترۆنی بە خاوەنەکانیان دەدرێت.
بە گوتەی ناسیری، لە زیانە بڵندترەکان لەو بڕە، شارەوانیی ناوچەکان ئەرکدار کراون لە ڕێگەی بەڵێندەرەوە کردەی نۆژەنکردنەوەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ جێبەجێ بکەن.
هەروەها ڕایگەیاند زیاتر لە ١٢ هەزار ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل لە کاتی شەڕدا زیانیان بەرکەوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ كه‌س ده‌ستگیركران كه‌ بەناوی دەزگای خێرخوازی فێڵێكیان له‌ خه‌ڵك كردووە

سەڵاح

لە هەولێر بۆ ئەمساڵى خوێندن ( 19 ) قوتابخانەى نوێ بە ڕووى خوێندنى قوتابیان دەکرێتەوە

یاسین

قیڕتاوكردنی ڕێگای دووسایدی ( هەولێر – کۆیە ) بەچڕی بەردەوامە

یاسین