zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبووەوە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ محەممەد ئەلحەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبووەوە.

سەرۆکی حزبی تەقەدوم، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نیشان دا و پشتیوانیی خۆی و پارتەکەی بۆ مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حزبی تەقەدومی کرد و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان لەپێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندیی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فارس عیسا و وەزیری گواستنەوەی عێراق پڕۆژەی “ڕێگەی گەشەپێدان” تاوتوێ دەکەن

دڵشاد

ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حکوومەت بۆ زاگرۆس: پێویسته‌ ئێمه‌ش بزانین له‌ده‌روازه‌كانی عێراق چی ده‌گوزه‌رێت نه‌ك جێبهێڵدرێت بۆ میلیشیكان

یاسین

هونەر و ناسنامە ، كورد چی بكات باشە؟

دڵشاد