ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات له كابینه‌ی نۆیه‌م شۆرشی گه‌وره له بواری پیشه‌سازی و بازرگانی كراوه به‌جۆرێك زیادبوونی ده‌ستی كار و دروستكردنی كارگه‌و شوێنه گه‌شتیار و پیشه‌سازییه‌كان دوو هێزه زیاتر بووه خواستی ده‌وڵه‌تانی جیهان به ئاراسته‌ی ئه‌وه‌یه كه وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی بكه‌ن له كوردستان.
ئیبراهیم محه‌مه‌د ئاغا بۆ زاگرۆس گوتی: “کارکردنی بێ وچانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لەسەر بەهێزکردنی ژێرخان و پاڵپشتیکردن و چاودێریکەرانی کەرەتەکانی بەرهەمهێنانی راستەقینەی ناوخۆیی و فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و زیادکردنی قەوارە و جۆری وەبەرهێنان هەموو هەنگاوی گرینگ بوون بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بگات بەم رۆژی، کە ئەمڕۆ هەموو هاووڵاتییەکی دڵسۆزی خاك و نیشتمان شانازی پێوە دەکات به‌تایبه‌ت ئێستا له كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی كوردستان هه‌نگاوی گه‌روه‌ی بریووه دروستكردنی كارگه‌و ناوه‌ندی پیشه‌سازی و دانانی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازی به‌به‌ستنی ئۆتۆمبێلیشه‌وه چوه‌ته‌وه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه خواستی ده‌وڵه‌تانی زلهێزی جیهان بۆ بازرگانی و پیشه‌سازی له كوردستان به‌هۆی ئه‌و دیداری مه‌سروور بارزانییه‌وه زیاتر بووه ئێستا كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا و چین و رووسیا و ئیمارات و ئه‌وروپا ئاماده‌ییان هه‌یه و له كوردستان خه‌ریكی كاری خۆیانن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: لە چوارچێوەی ئەم ستراتیژ و فەلسەفەیە کابینەی نۆیەم گرینگی بە ژێرخانی كه‌رتی بانكی دراوه كه كار ئاسانی زۆری كردووه به بازرگان و پیه‌شه‌سازانی جیهان ئه‌م بنه‌مایه به‌هێزترین خاڵه كه ئیستا كۆمپانیاكانی جیهان به‌متمانه‌وه كاربكه‌ن له كوردستان دانانی بناغه‌ی سیسته‌می دیجیتاڵی بانكی زۆر ئاسانكاری كردووه بۆ بازرگانی كوردستان به‌رووی جیهاندا بۆ ئێمه‌ی بازرگان و پیه‌شازان شۆرش بووه و ئه‌م سیسته‌مه وشكردنی سه‌رچاوه‌ی ترس و لادان بووه له بنه‌ما یاساییه‌كان كه زۆر جار ترس هه‌بووه،
گوتیشی: “لە رووی ئاسایشی خۆراك کابینەی نۆیەم دەیان پرۆژەی خۆراك و پیشەسازی جێ بەجیکرد و پاڵپشتییەکی تەواوی لەبەرهەمی خۆماڵی کرد. ئەوەی پەیوەست بێت بە رێگەو بان و گەیاندن، لە بواری رێگە گشتییەکان و بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری و کەمکردنەوەی رووداوی هاتوچۆ و گرێدانی شار و شارۆچکە و شارەدێیەکان و گوندەکان بەیەکەوە چەندین پرۆژەی ستراتیژی ئەنجام دران.

