جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حكوومهتی ههرێمی كوردستان لیستی مووچهخۆرانی سهربازی و مهدهنی بۆ مانگی نیسان ناردووه و سهرهتای ههفتهی داهاتوو بەغدا مووچهی ڕەوانه دهكات.
ڕۆژی چوارشەممە (1ـی ئایاری 2024) ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: به گوێرهی رێككهوتنی ههردوو سهرۆكوهزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان مووچه خهرج دهكرێت.
ئیخلاس دلێمی ئاماژەی بەوەشکرد: “وەک هەمیشە هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مووچەخۆرانی مەدەنی و سەربازی ناردووە، مانگی ڕابردوو گوتیان هەرێمی کوردستان لیستی سەربازی نەناردووە، بۆیە ئەم مانگە حکوومەت هەردوو لیستەکەی نارد، بەڵام هێشتا رێکارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق سەخت و ئاڵۆزن”.
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ڕێککەوتن لە نێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەیە و مووچەکان خەرج دەکرێن”.
دلێمی گوتیشی: “سەرەتای مانگی پێنج مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت، ڕێکارەکانی بە بانکیکردنی مووچە بەردەوام دەبێت، هەرچەندە حکوومەتی هەرێم چەند تێبینییەکی لەسەر بانکە حکوومییەکان هەیە، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەمەش چارەسەر دەکرێت و ڕێککەوتنی لەبارەوە دەکرێت”.
سەرچاوە
کوردستان 24