zagros news agency

لە سیدەکان گەنجێک بەهۆی تەقینەوەی TNT بریندار دەبێت

ئەمڕۆ کاسبکارێکی دەڤەری برادۆست لە نزیک کوێستانی بەربزین بەهۆی تەقینەوەی TNT بەسەختی بریندار دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس، ئەو کەسەی کە برینداربووە ناوی حەکیم مامەند قادرە، لە تەمەنی 31 ساڵیدایە و خەلکی گوندی شیوەگەرمکە، بەهۆی تەقینەوەی TNT قاچەکانی برینداربوونە و ئەگەری ئەوە هەیە کە پەنجەی قاچەکانی لەدەست بدات.

جێی باسە، ئەمڕۆ ژمارەیەک کاسبکار بە ئۆتۆمبێل چوونەتە کوێستانی دەڤەری برادۆست بەڵام بەسەر TNTدا دەکەون. و کەسێک بریندار دەبێت، دوای چارەسەری سەرەتایی لە بنکەی تەندروستی سیدەکان، ڕەوانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی کراوە لە سۆران.

هەواڵی پەیوەندیدار

حكوومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی كرێكارانی خانه‌نشینكراو روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

سەڵاح

ئەمریکا و ئێران لەسەر دوو خال ناکۆکن

گوران

سەرۆکی چین بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە کۆریایی باکوور

گوران