ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎راگەیاندراوێک لە فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق

بەسەرسوڕمانێکی زۆرەوە بەیاننامەیەک لەلایەن چەند فراکسیونێک لە پەرلەمانی عێراقەووە  دەرچووە  سەبارەت بە هەلبژاردنی پەرلەمانیکوردستان ، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەسەر ئەم خالانەی خوارەوە دەکەینەوە :

١پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم هێزی سیاسی کوردستان بوو لەرێگای جەنابی سەرۆک بارزانی و لەبەهاری سالی ١٩٩١لەگردبونەوەیەکی جەماوەری باسی لەوەکرد کە دەبێت شەرعییەتی شۆڕشگێری بگوازینەوە بۆ شەرعییەتی دەستوری و دیموکراسی لەرێگایهەلبژاردنەوە .

٢لەسالی ١٩٩٢ تادواین هەلبژاردن ،پارتی دیموکراتی کوردستان براوەی یەکەم بوە و هیچ کات ترسی هەلبژاردنی نەبووە ، چونکە پشتئەستورە بەئەندام و لایەنگران و دۆستانی پارتیمان و نیشتیمانپەروەرانی کوردستان  .

٣پارتی ماوەی دوو ساڵە داوا دەکات هەڵبژاردن بکریت بەڵام هەندێک لایەن و بەتایبەت ئەوانەی ئیستا بەیاننامە دەنوسن خۆیان باشدەزانن کام لایەن بوو رێگربوو  لەئەنجامدانی هەلبژاردن و ئەوەش دەزانن کە کام لایەنی سیاسی بوو دەیگووت  ئەگەر هەلبژاردنیش بکرێتناهێڵین سندوقەکانی دەنگدان لە دێگەڵە بەولاوە دابنرێت و ناهێڵین لەسنوری سلێمانی هەلبژاردن بکریت .

٤پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە لەگەڵ  هەڵبژاردن بووەو لەگەڵیشی دەبێت بەمەرجێک ئیرادەی خەڵکی کوردستان پارێزراو بێت ودوور بێت لەداڕشتنی پێش وەختەو ئەو تێبینی و سەرنجانەی پارتی تێبینی نەتەوەیەکن و پارتی لەگەل هەلبژاردنێکی شەفاف و دوور لەدەستوەردانە .

٥پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەوەیە هەڵبژاردنێک بکریت مافی سەرجەم پێکهاتەکان پارێزراو بێت  و ناکرێت پێکهاتەکان لەتورکمان و کلدو ئاشوری لە پەرلەمانی عێراق نوێنەریان هەبێت و لەپەرلەمانی کوردستان بێبەش بکرێن .

لەکۆتاییدا داوا دەکەین هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف ئەنجام بدریت و سەرجەم پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن و داواش دەکەین تیمی یونامی وکۆمەڵگای نێودەولەتی و چاودێرانی دەولی چاکترو فراوانتر چاودێری پرۆسەکە بکەن و پارتی جەخت لەوە دەکاتەوە زەمینەسازی بکرێت بۆئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی شەفاف و تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان بەشداری تێدا بکەن و دوربێت لەسەپاندنیئیرادەو ئەنجام و دابەش کاری پێش وەخت .

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان

لە پەرلەمانی عێراق .

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، گەیشتە هەولێری پایتەخت

یاسین

لە هێرشی چەکدارانی داعش لە حومس شه‌ش هاوڵاتیی مەدەنی کوژران

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

سەڵاح