zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی فیدراڵ دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/14 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی عێراقی فیدراڵ بەسەرۆکایەتی عەبدولئەمیر یارەڵڵا سوپاسالاری سوپای عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا ، سوپاسالاری عێراق، کورتەیەکی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو، کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵە بۆ بەدواداچوونی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و بە تایبەتی نەهێشتن و کۆتاییهێنان بە هەڕەشەکانی سەر کۆمپانیا نەوتییەکان و بەئامانجگرتنیان .
سەرۆکی حکومەت ، سوپاس و پێزانینی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەدواداچوونی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و دڵنیاییدانی بۆ پاراستن ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دەربڕی و هەموو پشتیوانییەکی لەمبارەیەوە نیشاندا و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی هاوئاهەنگیی و هاریکاریی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و ئاڵنگارییە ئەمنی و سەربازییەکان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق

یاسین

بانکێکی نوێ لە هەژماری من بەشدار دەبێت

سەڵاح

كێشه‌ بۆ بارهه‌ڵگره‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق دروست بووه‌

سەڵاح