گوته‌بێژی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان باس له هاتنی شاندێكی گه‌وره‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ هه‌ولێر و ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و شانده گه‌وره‌یه ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنان له‌زۆرێك له كه‌رته‌كانی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له وكردستان بكه‌ن.
به‌رگه‌شت ئاكره‌یی بۆ زاگرۆس گوتی: “ئه‌مرۆ گروپێكی گه‌روه‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌نه كوردستان و گرووپی ئه‌م كۆمپانیایانه دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستاندا ده‌بێت، ئەم گرووپی كۆمپانیایانه له بواری گه‌شتوگوزار و بواری نه‌خۆشخانه و كه‌رتی وه‌به‌رهێنان پرۆژه‌یان هه‌یه،ئارامی كوردستان و پێشكه‌وتنی وكردستان بۆ ئه‌وان زۆر گرنگه و ده‌یانه‌وێت له‌و بوارانه‌ی ئه‌وان كاریان تێدا ده‌كه‌ن وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.”
گوتیشی: “له كوردستان هه‌موو شتێك فه‌راهه‌م كراوه بۆ كاركردنی كۆمپانیاكان .سه‌رۆك وه‌زیران بانگهێشتی ئه‌م گرووپی كۆمپانیایانەی كردووه كه له 6 سێكته‌ری سه‌ره‌كیدا كارده‌كه‌ن، له بواری دروستكردنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و له بابه‌تی دروستكردنی نه‌خۆشخانه و گه‌شتوگوزار.”

