zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/6/15، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارێكدا، پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی سیاسیی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵی تاوتوێ کران و جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزە سیاسییەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، ئارامی و سه‌روه‌ريى وڵاتدا کردەوە.

هه‌ردوولا دەربارەی دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیییەکان، بیروڕایان گۆڕییەوە، هەروەها به‌رده‌واميى دیالۆگ و لێکگەیشتنى هەولێر ـ بەغدايان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، به‌ پێويست زانى.

دوایين پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو؛ تيایدا وێڕاى پێشوازى، خۆشحاڵییان بە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران دەربڕی و هیوایان خواست ببێتە هۆکاری هێنانەدیی ئاشتی و سەقامگیرییەکی جێگیر لە ناوچەکەدا، هەروەها جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان کردەوە.

به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەناردەی نەوتی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکی بۆ یه‌ك مانگ گه‌یشته‌ یەک ملیۆن و 271 هەزار و 200 بەرمیل نه‌وت

سەڵاح

کوژرانی دوو برای کورد لە خۆی بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران

سەڵاح

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی (ئاژانسی هەواڵیی زاگرۆس)

یاسین