وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند ، سبەی سەعات (١٠) ناو تۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆکان کارا دەکرێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژتنەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت سبەی یەکشەممە (2026/6/21) سەعات (١٠) ی سەرلەبەیانی ناو تۆمارکردن لەڕێگەی سیستمی سێنتەرەکانی زمان کارا دەکرێت بەمەبەستی ناو تۆمارکردن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (placement test) لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە خوازیاران دەتوانن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی تایبەتی وەزارەتەوە (lc.digital.gov.krd) پرۆسەی ناوتۆمارکردن ئەنجام بدەن.

