zagros news agency

پێشانگەیەک بە دروشمی “هونەر لە زبڵدان” لە هەولێر کرایەوە

ئەمڕۆ لە کتێبخانە و ماڵی “نازەنین حەیدەری” لە شاری هەولێر، پێشانگایەکی تایبەت و ناوازە لەژێر ناونیشانی (هونەر لە زبڵدان) بۆ کارە دەستییەکانی  حەمە ستۆدیۆ کرایەوە.

پێشانگاکە بە ئامادەبوونی سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر لەگەڵ کۆمەڵێکی بەرچاو لە هونەرمەندان، نووسەران، ئەدیبان و ڕۆشنبیرانی شارەکە دەستی پێکرد.

تایبەتمەندیی پێشانگاکە لەوەدایە کە سەرجەم بەرهەمە نمایشکراوەکان لە کەرستەی کۆن و پاشماوە فڕێدراوەکان دروستکرابوون. هونەرمەند حەمە ستۆدیۆ بە دەستڕەنگینی و دیدگا ناوازەکەی خۆی، توانیبووی جارێکی تر ڕۆحێکی هونەری بەبەر ئەو کەرستانەدا بکاتەوە و سەرنجی ئامادەبووان و بینەران ڕابکێشێت.

کتێبخانەی حەیدەری وەک ماڵێکی کراوە بۆ هەمووان دەبینرێت، کە بەردەوام دەرگای واڵایە بۆ سازدانی کار و چالاکییە جۆراوجۆرە کولتووری، هونەری و ڕۆشنبیرییەکان لە شاری هەولێر.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا دۆخی کوردستان و عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

سەڵاح

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە پێکدادانەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستاندا ٣٧٢ کەسی مەدەنی کوژراون

یاسین

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كرد‌

یاسین