ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێكى ئەنجومەنی پیرانی ئه‌مريكى دەکات

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4ی ئایاری 2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازىی له‌ شاندێكى ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا كرد كه‌ له‌ سێناتۆر تێد بە‌د و سێناتۆر جۆنى ئێرنتس پێكهاتبوو.
له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا کە ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و مارک سترۆ، کونسوڵی گشتی لە هەرێم ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی برەودان بە پەیوەنديی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و گرنگیی پاراستنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.
شاندی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، پشتگیریی وڵاتەکەیان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمریکای کرد، بەتایبەتی لە پشتگیریکردنی پێشمەرگەدا. جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان و هەروەها ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووريی هەرێمی کوردستان کردەوە.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و شەفاف و دادپەروەرانە، بە بەشداریی هەموو لایەنەکان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان کرایەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە پارێزگاری هەولێر

یاسین

حوسێن ئەنوەر : ئەوانەی دەلێن كۆتایی پێدەهێنین مەبەستیان قەوارەی هەرێمە

گوران

سەفین دزەیی پێشوازی لە کاثی بونکا، باڵیۆزی کەنەدا لە عیراق و شاندى یاوەرى کرد

دڵشاد