نووسهرێك ئاماژه بهوه دهكات كه دوای ئەوەی شاسوار عبدولواحید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەک پیشەیی هەمیشەیی دەستی کرد بەچەواشەکردن کە قسەکانی سەر لەبەری ناڕاستن و پەردەی لەسەر کاری داهاتویان هەڵدایەوە ئەویش جاڕدانی نهمانی قەوارەی هەرێمی کوردستان بوو ئەم هەرێمەی بەخوێنی هەزاران شەهید بەر هەم هاتووە بۆیە پێویستە لەسەر داواکاری گشتی هەرچی زووە رێکارە یاسایەکان دژی بگیرێتە بەر.
نازم شێخانی، بۆ زاگرۆس گوتی: “دهبێت شاسوار بدرێتە دادگا سەرجەم چالاکییە سیاسیەکانی قەدەغە بکرێت و ئەم حزبە مەترسی بۆسەر ئەمنیەتی هەرێم هەیە، لە هیچ شوێنێکی دونیا نەبووە سەرۆک حزب پەنا بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێمەکەی ببات، شاسوار بەفیتی ئەو حزبەی کەبەدرێژایی مێژوو خەریکی خیانەت بووە دەیەوێت هەرێم هەراج فرۆش بکات، هەروەک چۆن لەماوەی ڕابردوو کاریان کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، دەیانەوێت لەداهاتودا کار بۆ نەمانی قەوارەی هەرێم بكهن، ئەگەر رێگری لێ نەکرێت لەداهاتوودا سەرجەم پلانە گڵاوەکانی خۆی و یەکێتی جی بەجێ دەکات.

