zagros news agency

وەزارەتی دارایی : لە حەوت ساڵی ڕابردوودا لە کۆی ٨٤ مانگ ٧٤ مووچە دابەش کراوە.

 

لەدرێژەی ناوەڕۆکی پەرتووکی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ساڵی ( ٢٠١٩ تا ٢٠٢٥ ) بەداتا و زانیاری و گرافیک شێوازی خەرجکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و میکانیزمی تەمویل کردنی پارەکان لە حەوت ساڵی ڕابردەودا ڕوونکراوەتەوە، ئەوەش لە پێناو چەسپاندنی زیاتری بنەماکانی شەفافیەت و خستنەڕووی تەواوی وردەکاری داتا و زانیارییەکان و سەرچاوەی داهات و تەمویلەکانیان بۆ میدیاکان و ڕای گشتی.

هەروەها لەسەر پێشنیار و ڕاسپاردەی وەزارەتی دارایی و بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران مووچە پاشەکەوت کراوەکان لە ئەماناتەوە کرانە قەرز لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، (مبالغ مستحقة الدفع).

هەواڵی پەیوەندیدار

قۆناغی یەکەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان کەمێک دابەزی

سەڵاح

زۆرینەی پزیشكانی بیانی لە ئەڵمانیا سوورین

سەڵاح