zagros news agency

بۆرییەکی نوێی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەی کارەبای سلێمانی بەسترا

وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرکەوتنی پرۆسەی بەستنی بۆرییەکی نوێی غازیان لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای غازی لە سلێمانی ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی پرۆسەکە کاریگەری نەرێنی لەسەر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان دروست بکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتەکە، تیمە تەکنیکییەکان توانیویانە لە ماوەی تەنها 6 کاتژمێردا پرۆسەی بەستنەوەی بۆرییە نوێیەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێبهێنن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە کاتی جێبەجێکردنی پرۆژەکە و لەپێناو ڕێگریکردن لە کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان:

وەزارەتی کارەبا پشتی بە وێستگەکانی دیکەی بەرهەمهێنانی وزە بەستووە.

سەرەڕای ڕاگرتنی کاتیی وێستگەی سلێمانی بۆ تەواوکردنی کارەکان، پێدانی کارەبای نیشتمانی جێگیر بووە و زیانی پێنەگەیشتووە.

هەردوو وەزارەتەکە جەختیان کردووەتەوە کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی وزە لە وێستگەی غازیی سلێمانی، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر زیادبوونی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا و سەقامگیربوونی زیاتری تۆڕی نیشتمانی لە

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمساڵ لە ئەڵمانیا زیاتر لە 934 هەزار ملیۆن پەنابەر مافی مانەوەیان ڕەتکراوەتەوە

سەڵاح

رێکخراوی فاو: هەتا نیسانی ٢٠٢٥ دانێشتوانی غەززە تووشی برسییەتی دەبن

یاسین

بەهۆی هێرشەکانەوە چەند شوێنەوارێکی مێژوویی لە ئێسفەهان زیانیان بەرکەوت

یاسین