یەکێتی تۆپی پێی پورتوگال بڕیاری کۆتایی خۆی دا لەسەر دەستنیشانکردنی خۆرخێ خیسۆسی ڕاهێنەری دێرین بۆ سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی یەکەم لە قۆناغی داهاتوودا ئەمەش دوای ئەوە هات کە ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی کۆتاییهاتنی گەشتەکەی بە فەرمی ڕاگەیاند کە هۆکارەکەشی ماڵئاواییکردنی پورتوگال و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بوو لە قۆناغی شانزەی مۆندیالی دووهەزار و بیست و شەش لەسەر دەستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئابۆلای پورتوگالی پێدرۆ بروینسای سەرۆکی یەکێتییەکە خیسۆسی تەمەن حەفتا و یەک ساڵانی کە دوای جێهێشتنی یانەی نەسڕی سعوودی ئێستا بێ یانەیە وەک بژاردەی یەکەم دیاری کردووە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی پڕۆژەیەکی درێژخایەن بکات کە تا یۆرۆی دووهەزار و بیست و هەشت و مۆندیالی دووهەزار و سی درێژدەبێتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بڕیارە کتوپڕ دوای گەڕانەوەی شاندی هەڵبژاردەکە کۆبوونەوەیەکی فەرمی بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە لەگەڵ خیسۆس ئەنجام بدرێت.

