zagros news agency

کۆمپانیای وەیز تایبەتمەندیەکی نوێی ژیریی دەستکرد و دیزاینی تایبەت بۆ ئەپەکی زیاد کرد

کۆمپانیای وەیز (Waze) کە سەر بە کۆمپانیای گووگڵە و تایبەتە بە نەخشە و دۆزینەوەی رێگاکان بەمەش کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێی راگەیاند کە پشت بە ژیریی دەستکرد (AI) دەبەستن لەگەڵ پێشکەشکردنی چەندین بژاردەی نوێ بۆ دیزاین و دەستکاریکردنی ڕووکاری ئەپڵیکەیشنەکە بەپێی ئارەزووی بەکارهێنەران.
بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی پێگەی تێک کڕانچ ئەم نوێکارییانە بە ئامانجی ئاسانکردنی شۆفێری، کەمکردنەوەی جەنجاڵی سەر شەقامەکان و دابینکردنی گەشتێکی ئارامتر بۆ بەکارهێنەران پەرەیان پێدراوە.

دیارترین تایبەتمەندییە نوێیەکەی وەیز بریتییە لە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ پێشبینیکردن و شیکردنەوەی خێرای دۆخی هاتوچۆ و پێشنیارکردنی ڕێگای جێگرەوە پێش ئەوەی شۆفێرەکە بگاتە شوێنی قەرەباڵغییەکە. هاوکات ئەپڵیکەیشنەکە سیستمی ئاگادارکردنەوەی مەترسییەکانی سەر شەقامی زیرەکتر کردووە کە دەتوانێت لە ڕێگەی دەنگەوە بە شێوازێکی سروشتیتر شۆفێران لە بوونی چاڵ و چۆڵی، ڕووداوی هاتوچۆ یان کارکردن لەسەر شەقامەکان ئاگادار بکاتەوە، لەگەڵ ڕێگەدان بە بەکارهێنەران کە شێوازی نیشاندانی نەخشەکە و ئایکۆنی ئۆتۆمبێلەکانیان بەپێی ویستی خۆیان بگۆڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار ئەندامی خێزانێکی دیکەی ڕاپەڕین لە یەختە نقوومبووەکەی ئیتاڵیادا خنکاون

یاسین

مالیكی: كلیلی سەقامگیری عێراق كۆكردنەوەی چەک و یەکخستنی سوپایە

سەڵاح

وه‌زیری پێشووتری مافی مرۆڤی عێراق: جگه‌ له‌ لێبڕینی مووچه‌، قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر نابێت

سەڵاح