ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی مارکا تیشک دەخاتە سەر گەڕانەوەی شکۆمەندانەی ڕۆدری، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر سیتی، کە دوای دوو وەرزی سەخت بەهۆی پێکان و دابەزینی بەهای بازاڕیی بۆ ٥٠ ملیۆن یۆرۆ و تێکچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید، توانی لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا جارێکی دیکە بگەڕێتەوە لوتکەی ئاستی هونەری.
ئەم یاریزانە کە پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٤ خەڵاتی باڵۆن دۆری بەدەستهێنا و بەهای بازاڕییەکەی گەیشتە ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ، لە مۆندیالی ٢٠٢٦ بە متمانەی تەواوی لویس دی لا فۆینتێی ڕاهێنەری ئیسپانیا.
توانی بە ئاستە بەرزەکەی شوێنی پێدری پڕبکاتەوە. ڕۆدری لە یەکەم یاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرامبەر کاپ ڤێردی ئاستێکی بێوێنەی پێشکەش کرد و لە کۆی حەوت یاری ڕابردوودا بە ئەنجامدانی ٦٥٥ پاسی دروست، بووە خاوەنی زۆرترین پاسی تەواو لە مێژووی مۆندیالدا لە ساڵی ١٩٦٦ەوە تا ئێستا، لە ئێستاشدا ئامانجی سەرەکی گەیشتنە بە نازناوی مۆندیال و بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە.

