zagros news agency

بایرن خۆی لەگەڵ هاری کەین یەکلایی دەکاتەوە

 

پێگەی تیم تۆڵک بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی زۆر دڵخۆشن بەو ئاستە بەرزەی کە هاری کەینی هێرشبەری ئینگلیزی لە یارییەکانی یانەکەیاندا پێشکەشی دەکات
ئەو پێگەیە رایگەیاندووە، گرێبەستی هاری کەین لەگەڵ یانە باڤاریەکە لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتاییدێت و تا ئەم ساتە نوێ نەکراوەتەوە لە کاتێکدا ئەو یاریزانەش ئامادەیە تا چەندین ساڵیتر لە یانە ئەڵمانیەکە بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەرچەندە بەرپرسانی بایرن میونشن بە هیچ شێوەیەک بیریان لە فرۆشتنی ئەستێرەکەیان نەکردووەتەوە بەڵام گومانیش دەکەن لەوەی کە بە مسۆگەر بمێنێتەوە لە یانەکەیاندا
دەشڵێت، ترسی یانە ئەڵمانیەکە ئەوەیە کە لە ئۆفەری یانە سعودییەکان دەترسن بە شێوەیەک کە مووچەی خەیاڵی پێشکەشی هاری کەین بکەن و لەو کاتەشدا ئەو یاریزانە رازیبێت بە چوون بۆ یەکێک لە یانەکانی ئەو وڵاتە.

لە کۆتاییشدا ئاشکرایکردووە، لە ترسی لەدەستدانی ئەو یاریزانە، یانەی بایرن میونشن بە نیازە لە نزیکترین کاتدا هەوڵەکانیان دەستپێبکەن بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی هاری کەین تا هاوینی ساڵی 2029.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە تاقیکردنەوەیەکی قورسی لەبەردەمدایە

یاسین

پرێمەرلیگ.. ئەتلەتیکۆ مەدرید هاندەرانی بە ڕیمۆنتادا ئاشتکردەوە

یاسین

ڕیاڵ مەدرید گەڕانەوەی دوو ئەستێرەی لە پێکان ڕاگەیاند

یاسین