zagros news agency

مەترسیەکی گەورە دەکەوێتە سەر یاری کۆتایی مۆندیال

لەپێش بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی مۆندیال بەر لەڕۆژێک کێشەیەکی گەورە یەخەی یارییەکە دەگرێت و ترس هەیە لەبەڕێوەچوونی،کە ئەگەری هەیە شوێن و کاتی یارییەکە گۆڕانکاری تێدا بکرێت،بەڵام تاکو ئێستا فیفا و لێژنەی مۆندیال هیچ قسەیەکیان نەکردوە و خەریکی لێکۆڵینەوەن لەم بابەتە.

هۆکاری مەترسیەکە دەگەرێتەوە بۆ ئەو دووکەڵە زۆرەی لەئاکامی ئاگر کەوتنەوە لەدارستانەکانی وڵاتی کەنەدا لەشاری نیویۆرک بڵاوبۆتەوە بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی مۆندیال لەو شارەدا بۆتە جێگای گومان،بەڵام لەو بارەیەوە شارەزایانی کەش و هەوا دڵینایی دەدەن،کە تاکو بەرەبەیانی یەکشەممە ئەو دووکەڵە لەشارەکە نامێنێ.

قەرار وایە یەکشەمە نیویۆرکی ئەمریکا بەیاریگای مێتڵایڤ میوانداری گەورەترین ڕووداوی وەرزشی ساڵ بکات ئەویش یاری کۆتایی مۆندیالی 2026ـە،لەنێوان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پاڵەوانی 3 مۆندیال و ئیسپانیای خاوەنی مۆندیالێک،کە بڕیار وایە یارییەکە کاتژمێر 10:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان دەست پێبکات.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمی.. ناوی ئۆلمۆ تۆمارکرا و دەتوانێت یاریی ئەنجامبدات

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. بەرشەلۆنە تۆڵەی لەبایرن کردەوە و شکستی پێهێنا

یاسین

پێرێز؛ ئەوەی لەیاری بەرامبەر ئالاڤێس ڕوویدا کارەسات بوو

یاسین