zagros news agency

ئەی سی میلان گرانترین گرێبەستی مێژووی خۆی ئیمزا کرد

لەنێو سەروبەندی مۆندیالدا یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی گرێبەستێکی مێژوویی ئیمزا کردوە،بە گواستنەوەی گۆنزالۆ ڕامۆسی ئەستێرەی پورتوگالی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان،کە نرخی ئەم گرێبەستە خەیاڵیە بۆ میلان.

بەپێی زانیاریەکانی سکای سپۆرت بێت بڕی گواستنەوەی گۆنزالۆ ڕامۆس 75 ملیۆن یۆرۆیە و ڕیکۆردەکەی لیاوی شکاند،کە لە ساڵی 2019 بە بڕی 49 لە لیلەوە پەیوەندی بە میلان کرد.

ڕامۆس لە ولایەتی فلۆریدای ئەمریکا پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە،بەڵام بەئەگەری زۆرەوە بەهۆی یاری کردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال لەمۆندیالدا دوای پاڵەوانەتیەکە گرێبەستەکەی ڕادەگەیەندرێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پاڵەوانی جیهانی کورد عەگید کابایل دەکات

یاسین

زیدان دوا بریاری خۆی دا سەبارەت بە راهێنەرایەتی یانەکان

یاسین

یاری دۆستانە.. ئەرجەنتین بردیەوە و ئامادەیە بۆ کۆپا ئەمریکا

یاسین