zagros news agency

گووگڵ تەکنەلۆژیای دیاریکردنی تەمەن بۆ ئەپەکان لە تەواوی جیهاندا زیاد دەکات

 

کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند تا کۆتایی ئەم ساڵ سیستمی دیاریکردنی تەمەن (Age Assurance Tech) بۆ گەشەپێدەرانی ئەپەکان لە سەرانسەری جیهاندا بەدەستدەهێنێت.
ئەم ئامرازە ڕێگە بە ئەپەکان دەدات تەمەنی بەکارهێنەران بە شێوەیەکی دروست بپشکنن تاوەکو ناوەڕۆکی نەگونجاو لە منداڵان و مێرمنداڵان دووربخرێتەوە.
ئەم هەنگاوەی گووگڵ دوای ئەوە دێت کە یاسای توند لە چەندین وڵات و ویلایەتدا بەسەر کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکاندا سەپێنراوە بۆ پاراستنی منداڵان لە ژینگەی دیجیتاڵیدا. بەم سیستمە نوێیە گووگڵ ئاسانکاری بۆ گەشەپێدەران دەکات تا بێ ئەوەی زانیاری کەسیی زۆر کۆبکەنەوە یان تایبەتمەندیی بەکارهێنەران پێشێل بکەن تەمەنی بەکارهێنەر پشتڕاست بکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکەوتی نمایشی Galaxy S26 و Buds4 دیاری کرا

دڵشاد

تەقینەوەی ژیریی دەستکرد ئەپڵ ناچار دەکات نرخی ئایفۆن بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بکاتەوە

یاسین

ئەپڵ هەڵمەتێکی توند دژی ئۆپن ئەی ئای دەستپێدەکات

سەڵاح