zagros news agency

گرێبەستێکی گەورە لەبەردەمی سەڵاح دانراوە و چاوەڕێی وەڵامی دەکرێت

لەنوێترین هەواڵی گواستنەوەکانی مێرکاتۆی هاوێنە ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاشکرای کرد یانەی ترابزۆر سپۆری تورکی گرێبەستێکی زەبەلاحی خستۆتە بەردەمی موحەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسڕی،کە بە مووچەیەکی خەیاڵی و پاداشتی دارایی زۆر دەیانەوێت یاریزانەکە قایل بکەن ڕووی بکاتە خولی تورکی یانەکەیان.

بەگوێرەی زانیارییەکان بێت ترابزۆر سپۆر دەیەوێت مووچەی ساڵانەی سەڵاح 17 ملیۆن یۆرۆ بێت لەگەڵ گرێبەستێکی دوو ساڵی،کە ئەم بابەتە لەڕووی ڕەزامەندی سەڵاحەوە ئاسان نابێت،چونکە یاریزانەکە لەگەڵ چەند یانەیەکی دیکە لە گفتوگۆ بەردەوامە.

سەڵاح مێژووی زێڕینی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ نووسیەوە و دوای بردنەوەی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ و چەندان نازناوی گەورە کۆتایی وەرزی ڕابردوو بڕیاریدا یانەکە جێبهێڵێت و ئێستاش وەکو یاریزانێکی ئازاد لەنێو مێرکاتۆی هاوێنە چاوی بەشتێکی یانەکانی ئەوروپا و جیهانی بۆ خۆی بردووە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کلۆپ لە بەرگریکردن لە ئارنۆڵد دەڵێت: “بە نائومێدیەوە تەلەفزیۆنەکەم کوژاندەوە!”

یاسین

شەیتانە سوورەکان توپهاوێژەکانیان بێ دەنگ کرد

یاسین

خشتە و کاتی گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین