فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی شارەزا لە مێرکاتۆ و گواستنەوەی یاریزانان ئاشکرای کرد یانەی ئارسێناڵ لەگەڵ نیوکاسڵ یونایتد گەیشتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ ئیمزا کردنی گرێبەستی بڕۆنۆ گیمارێشی ئەستێرەی ناوەڕاستی بەڕازیلی.
بەگوێرەی زانیارییەکان بێت بۆندەکەی گیمارێش تاکو 5 ساڵ دەبێت و یاریزانە تەمەن 29 ساڵەکە وەکو چەکێکی هێڵی ناوەند دەستبەکار دەبێت لەگەڵ گەنەرز،کە ئەم گرێبەستە دوای چاوەڕوانیەکی زۆری بەرپرسان و ڕاهێنەری ئارسێناڵ مایکڵ ئارتێتا تەواو دەبێت،سەبارەت بە نرخی گرێبەستە تاکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە،بەڵام بەپێی دواین زانیاری نرخی یاریزانەکە لەنێوان 75 بۆ 80 ملیۆن یۆرۆیە.
بڕۆنۆ گیمارێش لەدایکبووی ساڵی 1997ی ڕیۆ دی جانێرۆی بەڕازیلە و لەگەڵ نیوکاسڵ توانیویەتی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و وەکو کاپتنی تیپەکە لەناوەڕاستدا هاوکاری تەواوی تیپەکە بکات،وەرزی ڕابردووش لەکۆی 41 یاری 9 گۆڵ و 8 ئەسیستی هەبوو.
“سەرکار ڕێبوار”

