zagros news agency

هەموو شتێک گۆڕا و ڤینسیۆس مانەوەی هەڵبژاردوە لە ڕیاڵ مەدرید

 

فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە نوێترین زانیاری دەربارەی نوێکردنەوەی بۆندی ڤینسیۆس لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کرد،لەکۆبوونەوەکەی دوێنێی نێوانیان هەموو شتەکان بەباشی بەڕێوەچوونە و هەردوولا ڕێککەوتنی زارەکیان هەبووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە،کە ئەمەش مانایەکی باش دەدات بۆ مانەوەی یاریزانەکە لە قەڵای سپی.

فابریزۆ ئاشکرای کرد،لەلایەکی دیکەوە جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پاڵپشتی تەواوی یاریزانەکە دەکات بۆ مانەوە و لەسەر داوای ئەویش چڕی گفتوگۆکان پەرەیان سەندوە،کە ئەم پاڵپشتیەی مۆرینیۆ بۆ یاریزانەکە ئاسانکاری زیاتری داوە بەگفتوگۆکان و کۆبوونەوەکان سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە.

ئەم هەواڵە بۆ هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید جێگای دڵخۆشی زۆرە،چونکە ڤینی لەساڵانی ڕابردوودا وەکو شادەمارێکی گەورەی ڕیاڵ مەدرید لەیاریگادا نمایشی کردوە و دەستکەوتی گەورەی پێشکەشی ڕیاڵ مەدرید کردوە،کە مانەوەی ئەو بۆ ئێستای پێکهاتەی یانەکە زیاتر تیپەکە دەباتە پێشەوەی ڕکابەرییەکان.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

براوەی خەڵاتی گۆڵدن بۆی بۆ ساڵی 2025 ئاشکرا کرا

یاسین

نرخی بلیتی یاری کۆتایی هەرای گەورە لەنێو ئیسپانیەکان دروست دەکات

sarkar

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین