zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید بازاڕی گواستنەوەی داخست

 

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید بە هیچ شێوەیەک نیازی ئەنجامدانی گرێبەستی نوێی نییە و دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی داخستووە، مەگەر بارودۆخێکی نەخوازراو ڕووبدات یان یەکێک لە یاریزانەکانی ئێستای یانەکە بڕوات.

بەگوێرەی هەواڵەکە، کارگێڕی یانە شاهانەکە بە سەرکردایەتی فلۆرینتینۆ پێرێز پێیانوایە دەرگای گواستنەوە بە ڕێژەی لەسەدا نەوەدوپێنج داخراوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڕاهێنەری نوێ دەستنیشانکرا و چەند گرێبەستێکی پێویست ئەنجامدران.

سەبارەت بەو لەسەدا پێنجەی کە ماوە، تەنها بۆ حاڵەتی لەناکاوی وەک ڕۆیشتنی یاریزانێک یان گۆڕینی پلان لەلایەن ڕاهێنەرەوە هێڵراوەتەوە.

لە کۆتاییشدا ڕۆژنامەکە دوپاتیکردووەتەوە کە خوسێ مۆرینیۆی ڕاهێنەر بە تەواوی لەم بازاڕی گواستنەوەیە ڕازییە و دڵنیایی داوە کە پێکهاتەکەی زۆر بەهێزە و توانای ئەنجامدانی کاری گەورەی هەیە لەم وەرزەدا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆرتوا؛دوایین قسەی دکتۆرەکان سەبارەت بە پێکانەکە بەدڵی هاندەران دەبێت

sarkar

فێرمین لۆپێز؛من ئامادەم ڕکابەری ئۆلمۆ و ڕاشفۆرد بکەم

یاسین

دیشامپ: ئاستمان نایابە و خۆمان بۆ قۆناغە سەختەکان ئامادە دەکەین

ahamd.luqman