zagros news agency

بایرن میونخ مانەوە و ڕۆیشتنی هاری کەینی یەکلایی کردەوە

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا ئاشکرای کرد یانەی بایرن میونخ دەستی بەکارەکانی کردوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هاری کەینی ئەستێرەی ئینگلیزی هێڵی هێرشبەری یانەکە و چاوەڕوان دەکەن لەم هەفتەیەدا دوای گەیشتنەوەی یاریزانەکە بۆ کەمپی ڕاهێنانەکان دەست بکەن بە گفتوگۆ.

لەماوەی ڕابردوودا ویستی بارسێلۆنا و چەند یانەیەکی دیکە بۆ گواستنەوەی هاری کەین کەوتە نێو باسی میدیاکان،بەڵام ئەمە قورس بوو لەکاتێکدا بایرن میونخ بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە دەستبەرداری گۆڵکارەکەی بێت،لەبەر فشاری یانەکان بۆ نزیک بوونەوە هاری یانە باڤارییەکە بەخێرایی دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە بەهەر شێوەیەک بێت.

هاری کەین وەرزی ڕابردوو باشترین ئاستی تاکەکەسی خۆی پێشکەش کرد و 61 گۆڵی تۆمار کرد لەسەرجەم بەشدارییەکان،کە ئەمە وەک خەیاڵێکە لەو ساتەی ئێستادا هێرشبەرێکی لەچەشنی هاری بۆ بایرن دەستکەوێت،لەبەر ئەم هۆیەش یانەکە هەموو هەوڵی خستۆتە گەڕ لەپێناو نوێ کردنەوە گرێبەستەکەی تاکو ساڵی 2029.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەلێگری نزیکە لە ڕاهێنەرایەتی ناپۆلی

یاسین

چاکبوونەوەی موسیالا لە پێکان بەرەوپێش دەچێت

یاسین

فلیک چەکە کوشندەکەی لەدەستداوە

یاسین