ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید دوای ئافاتی زۆر و دوو ساڵی دوور لەنازناوی جارێکی دیکە دەستپێکی نوێی دەبێت بۆ ڕکابەرییەکانی خولی ناوخۆیی وڵاتەکەی لەژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەری تازە،ئەمەش لەپێناو گەڕانەوەی تیپەکە بۆ سەر سەکۆی نازناوەکان و وەرگرتنەوەی تەختی نازناوی لالیگا.
ڕیاڵ مەدرید لەم هاوینەدا گۆڕانکاری زۆری کردوە لەسەر ئاستی تیپەکە،بە هێنانی جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی وەکو ڕاهێنەری تیپەکە هاندەرانی یانەکە هیوای زۆریان لەدڵ هێشتۆتەوە بۆ بردنەوە نازناوەکان،کە ئەو ڕاهێنەرەش لەم مێرکاتۆیەدا چەند یاریزانێکی گواستۆتەوە پێکهاتەی تیپەکەی و چاوی لەوەیە جارێکی دیکە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ببێتەوە دێوەزمەکەی ئەوروپا.
یارییەکەی ئەمشەوی ڕیاڵ مەدرید لەهەفتەی دووەمی لالیگا بەرامبەر یانەی ئێسپانیۆل دەبێت لەسەر یاریگای ئاڕ سی دی ئی،کاتژمێر 22:30 یارییەکە دەست پێدەکات،ڕیاڵ مەدرید یاری هەفتەی یەکەمی لالیگای دواخرا،کە بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیدا بوو،ئەمەش بەهۆی زۆری بەشداری یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید لە کۆتاییەکانی جامی جیهانی مابوونەوە لالیگا یارییەکەی دواخست بۆ 26ی ئەم مانگە.
“سەرکار ڕێبوار”

