zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید وەڵامێکی توندی یوفا دەداتەوە

 

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید بەتوندی وەڵامی یەکیێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەداتەوە سەبارەت بە تانەی کۆمەڵەی یانەکانی سوپەر لیگ و ڕیاڵ مەدرید یوفا تاوانبار دەکات بە پێشلکاری ڕکاربەری ئازاد و بە مەترسیدار ناوی یوفا دەبات.

 

لە بەیاننامەکەی ڕیاڵ مەدرید هاتووە؛ ئەمساڵ کۆبوونەوە و گفتوگۆی زۆرمان کردوە لەگەڵ یوفا دەربارەی حکومڕانیەتی شەفافیەت و پاراستنی تەندروستی یاریزانان و قازانجێکی داراییەکی زۆر،بەڵام تاکو ئێستا نەگەشتووینەتە ڕێککەوتنێکی کۆتایی
یوفا نایەوێت پەخشی ڕاستەوخۆی یاریەکان هەبێت هاوشێوەی مۆندیالی یانەکان و یوفاش هیچ قەرەبوویەکی ئیمەی نەکردۆتەوە.

 

ڕیاڵ مەدرید لەکۆتایی بەیاننامەکە پاڵپشتی خۆی بۆ هاندەران و لایەنگرانی تۆپی پێ دەربڕی و دڵنیای کردونەتەوە تاکو کۆتا سات جەنگ دەکەن لەپێناو بەرژەوەندی تۆپی پێ و یوفاش دەبێت قەرەبوویەکی گەورەیان بکاتەوە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئینتەر میلان نیازی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مان سیتی هەیە

یاسین

پێدری خەلاتی باشترین یاریزانی بەرشلۆنەی وەرگرت

یاسین

مشتومڕ لەسەر گۆڵە هەڵوەشێنراوەکەی بەرشەلۆنە بەردەوامە

یاسین