zagros news agency

بارسێلۆنا بە گۆڵباران کردنی ئیلچێ دەستی بە وەرزی نوێی لالیگا

لەگەڕی دووەمی لالیگا یانەی بارسێلۆنای پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو بووە میوانی یانەی ئیلچێ،لەسەرتای یارییەکەوە بارسا هەوڵەکانی چڕ کردەوە بۆ تۆماری گۆڵ و لەخولەکی 14 ڕافینیای بەڕازیلی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی میوان تۆمار کرد،گێمی یەکەم بەرەو کۆتایی دەچوو،بەڵام کەریم ئادێمی یەکەمین گۆڵی خۆی و دووەمی بارسای نووسیەوە و ناونیشانی گێمەکەش ئەو دوو گۆڵەبوو.

لەگێمی دووەمدا بارسێلۆنا زیاتر فشاری سەر گۆڵی ئیلچێ دەکرد و ڕافینیا بۆ جاری دووەمین لەخولەکی 67 توانی گۆڵ یانەکەی تۆمار بکات،لەخولەکی 71ـیش بە پاسێکی گۆردن،فێرمین لۆپێز گۆڵی چوارەمی یانە کەتەلۆنییەکە بنووسێتەوە،دوای هەشت خولەک لەو گۆڵە و لەخولەکی 79 جارێکی دیکە فێرمین خۆی گەیاندەوە تۆڕی گۆڵی خاوەن ماڵ و گۆڵی پێنجەمی یانەکەی تۆمار کرد.

بەو ئەنجامە بارسێلۆنا توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنێت و بێتە ڕیزبەندیەکانی پێشەوەی خولەکە و زەنگی مەترسی بۆ ڕکابەرەکانی لێدا،ئێلچێش جارێکی دیکە نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و تاکە خاڵێکی هەیە و لەکۆتاییەکانی ڕیزبەندی خولەکەیە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمی ڕووسیا دەگەڕێتەوە چالاکییە وەرزشیەکان

sarkar

ئەلۆنسۆ:یارییەکی قورس چاوەرێمان دەکات

یاسین

ئەتلەتیکۆ مەدرید گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین