zagros news agency

ڕیال مەدرید؛ پیتارچ بۆ فرۆشتن نییە و لە سانتیاگۆ بەرنابیۆ دەمێنێتەوە

یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەرگای بە ڕووی یانەی لیلی فەرەنسیدا داخست و ئۆفەرەکەیان بۆ گواستنەوەی تیاگۆ پیتارچ، ناوەڕاستکاری لاوی یانەکە، بە فەرمی ڕەتکردەوە.

ڕۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوە کردووە کە لیل بەدوای شوێنگرەوەی ئەیوب بوادی دەگەڕا کە پەیوەندی بە مانچستەر سیتییەوە کردووە، بەڵام بەرپرسانی مەدرید سوورن لەسەر هێشتنەوەی پیتارچ کە لەم دواییانەدا گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ یانەکە واژۆ کردووە.

ئەم یاریزانە تەمەن نۆزدە ساڵە پێشتر لە شانزە یاریی تیپی یەکەمدا بەشداری کردووە و دوو ئەسیستی تۆمارکردووە، هەروەها بووەتە بچووکترین یاریزان لە مێژووی ڕیال مەدرید کە بەشداری لە قۆناغی چارەکی کۆتاییی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا کردبێت.

شایەنی باسە پیتارچ لە هاویندا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار تەمەن نۆزدە ساڵ بووە پاڵەوانی ئەوروپا و پێنج ئەسیستی تۆمارکرد، ئەوەش کارگێڕیی یانە مەدریدییەکەی ناچار کرد بڕیار بدات لەم ساتەدا وەک بەشێکی سەرەکی لە پڕۆژەی داهاتووی یانەکە بیپارێزێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مان سیتی داوای دامفریس دەکات

یاسین

یاری دۆستانە.. پورتوگال گۆڵبارانی سویدی کرد

یاسین

تیانی ڕیندەرز بووە یاریزانی مانچستەر سیتیی

یاسین