zagros news agency

گۆڕانی رەنگی دەریاچەیەکی یۆنان بۆ پەمەیی زانایان سەرسام دەکات

سەرچاوەکان لە یۆنان رایانگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بەهۆی گۆڕانی رەنگی دەریاچەیەکی بچووک لە باکووری رۆژئاوای وڵاتەکە بۆ پەمەیی، سەریان سووڕماوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی رۆژنامەی کاتیمیرینی، رەنگی دەریاچەیەکی بچووک لە نزیک کەناراوەکانی ماکریجیالی لە ناوچەی ئیگومینیتسا بۆ پەمەیی گۆڕاوە.
دەسەڵاتداران ئێستا لێکۆڵینەوە لە زیادبوونی ژمارەی بەکتریاکان دەکەن. ئەو لێکۆڵینەوانە پەیوەندییان بە بەرزبوونەوەی خێرای خوێی ئاوەکەوە هەیە وەک هۆکارێکی ئەگەری بۆ گۆڕانی رەنگەکە. پێدەچێت گۆڕانی رەنگەکە پەیوەست بێت بە زۆربوونی خێرای بوونەوەرەکان، وەک بەکتریای کبریتی مۆر، کە ئەو رەنگە بە ئاوەکە دەبەخشێت.
ئەم دیاردانە زۆرتر لە ئاوە تەنک و راوەستاوەکاندا تۆمار دەکرێن، کاتێک بەهۆی هەڵمبوونەوە رێژەی خوێ بەرز دەبێتەوە و پلەکانی گەرما زیاد دەکەن، هاوکات ئاستی ئۆکسجین بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت. هەروەها شیبوونەوەی رووەک و ماددە ئەندامییەکانی دیکە لەناو دەریاچەکەدا، دۆخێکی گونجاو بۆ گەشەکردنی ئەو وردەبوونەوەرانە دەڕەخسێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

کەشناسی: پلەکانی گەرما لە بەرزیدا جێگیر دەبن و سبەی تۆزێکی کەم ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوا دەگرێتەوە

سەڵاح

ئاژانسی (BBC): زیاتر لە 45 هەزار كەس حەلەبیان بەجێ هێشتووە

سەڵاح