zagros news agency

پیکفۆرد؛ ناوی خۆی لە مێژووی گۆڵپارێزە ئینگلیزییەکاندا نووسییەوە

جۆردن پیکفۆرد، گۆڵپارێزی یانەی ئیڤەرتۆن، لە یاریی یانەکەی بەرامبەر تۆتنهام توانی بۆ جاری سەدەم لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا لە خولی نایابی ئینگلیزی تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی بهێڵیتەوە و بە فەرمی بچێتە ناو ڕیزی خاوەن 100 کلین شیت لە مێژووی پریمەرلیگدا.

ئەوەش بە پشتڕاستکردنەوەی تۆڕی ئامار و داتاکانی ئۆپتا هات. بەم دەستکەوتە مێژووییە، پیکفۆرد بوو بە پێنجەم گۆڵپارێزی ئینگلیزی کە بگاتە ئەم ژمارەیە، و پێگەی خۆی لە نێو ئەستێرە دیارەکانی خولەکەدا بەهێزتر کرد تاوەکو لە یارییە داهاتووەکانیدا ئاماری خۆی بەرزتر بکاتەوە.

ئێستاش لە مێژووی ئینگڵتەرادا، پێشەنگیی ئەم ئامارە بۆ گۆڵپارێزانە ئینگلیزییەکان بەم شێوەیە دابەش بووە کە تێیدا دەیڤد جەیمس بە 166 کلین شیت لە لوتکەدایە، دوای ئەویش دەیڤید سیمان بە 135 کلین شیت دێت، هەروەها نایجل مارتین خاوەنی 131 کلین شیتە و جۆ هارتیش 127 کلین شیتی تۆمار کردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارنۆڵد؛ ئێمە بۆ کات بەسەربردن بەشداری جامی جیهانی ناکەین

یاسین

یارییەکانی گەڕی یەکەمی ئەمڕۆی پریمەرلیگ ئەنجامی سەیری لەخۆ گرت

یاسین

کلاسیکۆی کوردستان بە بردنەوەی هەولێر کۆتایی هات

یاسین