ئەمڕۆ کاتژمێر 18:30 یاریگای ئۆڵدترافۆرد دەبێتە شانۆی ڕووبەڕوو بوونەی یانەی مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی،کە وەک هەمیشە چاوەڕوانی یارییەکی تایبەتی پڕ چێژ دەکرێت،مان یونایتد ئەم وەرزە دەستپێکی باشی نەبوو لەکۆی سێ یاری سەرەتای خولەکە دۆڕانێکی و بردنەوەیەک و بەرامبەر بوونێکی هەیە،پلەی 13ی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە و لەو یارییەدا پێویستی زۆری بە بردنەوەیە.
سەبارەت بە مان سیتی،بە ڕاهێنەرایەتی ئینزۆ مارێسکا لە هەر سێ یاری سەرەتای وەرزەکە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ لەپلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکە دێت،کە بۆ ئەم یارییەش شین پۆشەکانی مانچێستەر لەوپەڕی ئامادەیین بۆ بردنەوە و دەیانەوێت چوارەم سەرکەوتن لە خولەکە بنووسنەوە.
بۆ ئەم یارییە هەردوو یانە بەدوور نین لە پێکانی ئەستێرەکانیان،بەجۆرێک مان یونایتد بە نەبوونی کۆمەڵێک یاریزانەوە دەناڵێنێت،هەر یەکە لە (ئاماد تراوری،دی لێخت،کارلۆس بالیبا،مانوێل ئۆگارتی،تۆم هیتن) دەچێتە ئەو یارییەوە،مان سیتیش بەبێ ئەستێرەی باڵی هێرشبەری جێرمی دۆکۆ یاری دەکات،کە ئەمانە تا ڕدەیەک کاریگەرییان بەسەر یارییەکەوە دەبێت.
“سەرکار ڕێبوار”

