zagros news agency

کێبڕکێی تۆپی ئاڵتون لە نێوان یامال و مباپێدا دەگاتە لووتکە

کێبڕکێی گەرمی بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتون لە نێوان لامین یامالی ئەستێرەی بەرشەلۆنە و کیلیان مباپێی هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید گەیشتووەتە لووتکە، دوای ئەوەی لە ڕاپرسییەکی بەرفراوانی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیای نزیک لە یانەی شاهانەدا، یامال توانی پێشەنگی بەدەست بێنێت.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە سێ بژاردەی خستبووە بەردەم خوێنەرانی تا ئێستا لامین یامال بە بەدەستهێنانی 15 هەزار و 516 دەنگ لەسەدا 37ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە و لە پلەی یەکەمدا دێت، لە کاتێکدا کیلیان مباپێ 11 هەزار و 455 دەنگی بەدەست هێناوە و لە سەدا 27ی کۆکردووەتەوە، هەروەها 14 هەزار و 795 بەشداربوو کە لە سەدا 36 دەکات بژاردەی یاریزانێکی دیکەیان هەڵبژاردووە.

لە لایەکی ترەوە، هەردوو ئەستێرەکە بۆ ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکە لە لەندەن، متمانەی تەواوی خۆیان دووپات کردووەتەوە و مباپێ جەختی لەسەر ئامار و دەستکەوتە تاکەکەسییەکانی کردووەتەوە و یامالیش بە پشتبەستن بە دەستکەوتە بەکۆمەڵ و تاکەکەسییەکانی وەرزەکەی، خۆی بە شایستەی سەرەکی دەزانێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوەیەک لە یانەی هەولێرەوە

یاسین

ناپۆلی لەگەڵ دوو یانەکەی مانچێستەر کەوتە گفتوگۆ

یاسین

یانەی کریستاڵ پاڵاس دەیەوێت جواو گۆمێز بەرەو ڕیزەکانی بگوازێتەوە

ahamd.luqman