zagros news agency

یۆرگن کڵۆپ شۆکێک دروست دەکات بە هێنانەوەی تێر شتیگن بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئەمڕۆ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە دەربارەی پێکهاتەی پێشبینی کراوی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا،کە باسی لە گەڕانەوەی مارک ئەندرێ تێر شتیگنی گۆڵپارێز کردوە بۆ ڕێزی هەڵبژاردەکە،ئەمەش وەکو شۆکێک دەبنیدرێت چونکە شتیگن ماوەی زیاتر لە ساڵێکە درێسی هەڵبژاردەکەی نەپۆشیوە بەهۆی دابەزینی ئاستی و ئێستا بەخواستن لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە ئەیاکس ئەمیستەردامی هۆڵەندیەوە کردوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان بێت کڵۆپی ڕاهێنەر بەهیچ شێوەیەک ئامادە نەبووە بە بڕیاری ئیدارەی هەڵبژادەی ئەڵمانیا ڕازی بێت بۆ دیاریکردنی گۆڵپارێزی سەرەکی و پەیوەندی لەگەڵ شتیگن ئەنجامداوە بۆ ئەوەی پێی ڕابگەیەنێت متمانەی تەواوی پێدەکات بۆ داهاتووی هەڵبژاردەکە تاکو سەرکردایەتی ناو یاریگا بکات.

تێر شتیگنی تەمەن 34 ساڵ لەمۆندیالیش بەشداری نەکرد بەهۆی پێکانەوە،تەنانەت وەرزی ڕابردوو ڕوویکردە جیرۆنا،بەڵام بەهۆی ئەو پێکانەی دووچاری بوو گەڕایەوە بلوگرانا،کە لەم وەرزەش بە خواستن لە هۆڵەندا یاری دەکات و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی یاری هۆڵەندا و مەغریب خوێندن لە مەکسیک ڕادەگیرێت

sarkar

ڤینیسیۆس چۆن بە بەرهەمێکی بەنرخ بەسەر شۆکی باڵۆن دۆردا زاڵ بوو

یاسین

یاریگای کامپ نۆ کارەساتی تێدا دروست دەبێت

یاسین