zagros news agency

زەیدی: دەرگای عێراق بەڕووی کرانەوەی ئابووری یەکێتیی ئەوروپادا کراوەیه

 

عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامیی حکومەتی عێراق لە کرانەوەی ئابووری بەڕووی ئەڵمانیا و سەرجەم وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی زەیدی، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، لەگەڵ فرانک ڤالتەر شتاینمایەر، سەرۆک کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەڵمانیا و هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیی ئابووریی دوو قۆڵی کرا، هەروەها پشتیوانیکردنی فراوانکردنی دەرفەتەکانی بەشداریی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە پڕۆژەکانی گەشەپێدانی ئێستای عێراقدا تاوتوێ کرا.

 

زەیدی ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەت بەردەوامە لە کرانەوەی ئابووری بەرامبەر ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەوروپا، بە تایبەتی لە سایەی هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی خاو، بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا و خێراکردنی گۆڕینی عێراق بۆ ڕێڕەوێکی ئابووریی کاریگەر لە نێوان بازاڕەکانی ئاسیا و ئەوروپادا لە ڕێگەی پڕۆژەی «ڕێگەی گەشەپێدان»ـەوە.

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە لەسەر سووربوونی عێراق و تەرخانکردنی هەوڵەکانی بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیریی ناوچەکە و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییە هەرێمییەکان، بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ شەراكەتی ئابووریی هەرێمی و نێودەوڵەتی و تێکەڵاوبوون لە پڕۆژەکانی گەشەپێداندا بە جۆرێک لە بەرژەوەندیی گەلی عێراق و گەلانی دۆستدا بێت، لەوانیش گەلی ئەڵمانیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر رێژەی سەوزایی زۆر زیاد كراوە

سەڵاح

سبەی پشووی فەرمییە

یاسین

بڵند شاوێس بۆ زاگرۆس: هیوادارین په‌كه‌كه‌ خوێندنەوەیەکی دروست و لۆژیکییانەیان بۆ دۆخی جیهان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە هەبێت

یاسین