دوای ئەوەی دوێنێ خیسۆسی ڕاهێنەری پورتوگال لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئاشکرای کرد ئەو بەرپرسیاری یەکەمی هەڵبژاردەکەیە و یاری کردنی ڕۆناڵدۆ لەدەستی ئەوە،هەر دوای ئەو قسانە کریستیانۆ شاندی هەڵبژاردەکەی جێهێشت و سەفەری مەدریدی ئیسپانیای کرد،کە قەرار بوو لەگەڵ هەڵبژاردەکە سەفەری کۆپنهاگنی دانیمارک بکات،بەڵام ئەوە ڕووینەدا.
بەپێی زانیارییەکان بێت خیسۆس و سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی پورتوگال بەخێرایی چوونەتە فڕۆکەخانە پێش ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ تاکو ڕازی بکەن بەمانەوە،بەڵام ئەو ڕازی نەبووە و بەبێ هیچ گوێدانێک بۆ قسەی ئەوان سەفەری کردوە،کە بەپێی ڕای زۆربەی شارەزایان و قسەی سەرچاوەکان ڕۆناڵدۆ پورتوگال کۆتایی نێوانیانە و ئەفسانەکە پێناچێت هەرگیز یاری بۆ هەڵبژاردەکەی بکاتەوە.
دوای جێهێشتنی شاندی هەڵبژاردەی پورتوگال لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕۆناڵدۆ وتی؛دەمەوێت ئاشکرای بکەم من کەمپی ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی پورتوگالم جێهێشتووە هەر دوای کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕاهێنەر،لەکاتی گونجاودا هەموو شتێک دەڵێم،ئیتر بۆمن کاتی ئەوە هاتووە هانی هاوتیمەکانم بدەم لە هەڵبژادەی نیشتیمانی بەبێ هیچ جیاوازییەک.
- “سەرکار ڕێبوار”

