zagros news agency

دی ڕۆسی دووخرایەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەرکردنی لەناکاوی ڕاهێنەری تیپەکە، دانیێل دی ڕۆسی، دوای زنجیرەیەک ئەنجامی نەرێنی لە سەرەتای وەرزەوە.
ڕۆما تا ئێستا لە وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیا 4 یاری ئەنجامداوە، و هیچ سەرکەوتنێکی بەدەست نەهێناوە، بەو پێیەی 3 یاری یەکسان بوون و 1 دۆڕان.
بەگوێرەی ماڵپەڕی توتۆمێرکاتۆی ئیتاڵی، پێکدادانەکەی دی ڕۆسی و لینا سۆلۆکۆی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە هۆکاری سەرەکی سەرهەڵدانی دۆخی نێوان هەردوولایە.
ڕوونیشیکردەوە، پەیوەندییەکە بۆ ماوەیەکی زۆر گرژ بووە بەهۆی بازاڕی گواستنەوە و ئەنجامە نەرێنییەکانەوە، بەو پێیەی تیپەکە لە کۆتا 11 یاریدا تەنها یەک یاری بردووەتەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: “مەحاڵ بوو دۆخی نێوان دی ڕۆسی و بەڕێوەبەری جێبەجێکار چارەسەر بکرێت، هەربۆیە پێویست بوو هەڵوێستی یەکلاکەرەوە بگیرێتەبەر”.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی ڕاشفۆرد بۆ نزیکانی خۆی سەبارەت بە بەرشەلۆنە

یاسین

بەفەرمی کاتی گەڕانەوەی بارسێلۆنا بۆ کامپ نۆ دیاریکرا

یاسین

دۆناڵد ترامپ پەیامێک ئاڕاستەی ڕۆناڵدۆ دەکات

یاسین