zagros news agency

لەسەر دۆسیەی نیگریێرا بارسێلۆنا وەڵامی ڕیاڵ مەدرید دەداتەوە

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمەکانی خۆی وەڵامی یانەی ڕیاڵ مەدریدی دایەوە،ئەمەش دوای ئەوەی ڕیاڵ مەدرید باسی لەوە کرد بوو یوفا دۆسیەی نوێی لەدژی یانە کەتەلۆنیەکە کردۆتەوە بە سکاڵای مێرێنگێ،بەڵام بارسا هەموو شتێکی ئاشکرا کرد دەربارەی ئەم بابەتە.

لە بەیاننامەکەی بارسێلۆنا هاتووە؛ئێمە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە باسی هەڵدانەوەی دۆسیەی نوێ دەکەن لەسەر یانەکەمان،ئەوەی باس دەکرێت دۆسیەی نیگریێرایە و ئەو دۆسیەیەش دانەخراوە تاکو جارێکی دیکە بکرێتەوە،بۆیە ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی بارسێلۆنا هاتووە یانەکە هەموو کاتێک بەدەم قسەکانی یوفاوە چووە و هەردەم ئامادە بووە بۆ وەڵامی هەر پرسیارێک،وە ئەوەشیان ئاشکرا کردوە لەژێر چاودێری یوفا کار دەکەن لەپێناو شەفافی و ڕوونی کارەکانیان تاکو هیچ لادەرییان نەبێت لە یاساکان.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا

یاسین

بارکۆلا لەبەر زۆری نرخەکەی دەبێتە کێشە بۆ بارسێلۆنا

یاسین

برۆنۆ فێرناندێز؛ ڕۆناڵدۆ هەڵەی کردوە

یاسین